کێشه‌ی فیدرالیزم هێشتا جێی باس و مشت‌ومڕه له ناو ڕێکخراوه‌کانی ئۆپوسزیۆنی ئێرانی‌دا. داریوش همایون که یه‌کێکه له هه‌ڵسوڕاوانی سه‌ڵته‌نت خوازی پارتی مه‌شروته‌ی ئێرانه، دژ به هه‌ڵگرتنی دروشمی فیدرالیزمه.
ره‌حمان جه‌وانمه‌ردی ڕۆژنامه‌نووس و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌مه یه‌که‌مین جار نییه داریوش همایون دژایه‌تی خوی له‌گه‌ڵ کورد و نه‌ته‌وه‌کانی تری ئیران‌دا ده‌رده‌برێت. جه‌وانمه‌ردی ده‌شڵێت به هۆی ئه‌و باره‌ی له کوردستانی باشوردا هه‌یه و هه‌روه‌ها داخوازی فیدرالیزم وه یاخود کۆنفیدرالیزم له لایه‌ن کورده‌کانی تورکیا، له ئێرانیش ئه‌م باسه باسێکی گونجاوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:37 خوله‌كه.