شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ده‌رگای ماڵی کوردی دا، هه‌زاران کوردی ئێزیدی له‌لایه‌ن توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه گه‌مارۆ دراون، ژیانیان له مه‌ترسیدایه، ده‌شێت تا ماوه‌یه‌ک به‌رگه‌ی برسێتی و تینوێتی بگرن، به‌ڵام چۆن له چه‌که خوێناویه‌کانی داعش ده‌پارێزرێن؟
قسه زۆره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چیی ڕوویدا، ئایا هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان شکا یان پاشه‌کشه‌ی کرد؟ چۆن ده‌توانرێت ئه‌م شه‌ڕه یه‌کلایی بکرێته‌وه به شێوه‌یه‌ک ئیدی بگوترێت مه‌ترسی داعش نه‌ما؟
میوانی به‌رنامه
پشکۆ حه‌مه فه‌ره‌ج، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر
ڕووداوه‌کانی شنگال نیشانی ده‌ده‌ن که تێرۆرکارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی خاوه‌نی پلانێکی جیاوازن له پلانه‌کانی تری ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌کان، ستراتیژیهتیهکانی ئه‌م ڕێکخراوه به شوێن جێگیری مانه‌وه‌ی زیاتری خۆیدا ده‌گه‌ڕێت.
پێده‌چێت ده‌سه‌ڵات و هێزێکی گه‌وره‌تر له پشت ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه بن و چه‌کداره‌کان ته‌نها ئه‌رکی جێبه‌جێکردنیان له ئه‌ستۆ بێت.
سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت ئه‌م ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه دروستکراوی ئیسرائیله، هه‌ندێکیش ده‌ڵێن نه‌خێر پیلانی هاوبه‌شی دیمه‌شق و به‌غدا و تارانه، که‌میش نین ئه‌وانه‌ی باس له شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه و قه‌ته‌ر و تورکیاش ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌رچی ناکۆکی له‌سه‌ر لێکدانه‌وه‌کان بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌بن، به‌ڵام هاوڕاییه‌کی ته‌واو هه‌یه که ئه‌م ده‌وڵه‌ته نوێیه سه‌رچاوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یاسا و ڕێساکانی ئایینی ئیسلام و هه‌ر هه‌نگاوێک ده‌ینێت به ناوی ئیسلامه‌وه‌یه و هه‌ر به ناوی ئه‌م ئایینهشهوه ڕه‌وایی به هه‌موو هه‌نگاوه‌کانی خۆی ده‌دات.
بۆ هێزه ئیسلامیه‌کان فه‌توایه‌ک دژی داعش ده‌رناکه‌ن؟ له ده‌مێکدا گه‌ر نوسه‌رێک ته‌نها به یه‌ک ڕسته‌ش بابه‌تێکی له‌سه‌ر ئایین بنوسیبایه هه‌موو مینبه‌ری مزگه‌وته‌کانی لێدههاتنه ده‌نگ و ده‌یان هه‌ڕه‌شه و گوڕهشهشی لێده‌کرا، ئێستا ژیانی نه‌ک هه‌ر ئێزیدی به‌ڵکو کریسچیانهکانیش و کۆمه‌ڵگای کوردیش له‌به‌رده‌م کاره‌ساتدان.
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له ته‌واوی به‌رنامه‌ی "ڕه‌هه‌ندی پێشهاته‌کان" دایه: