Accessibility links

ڕوانگه‌: قه‌یرانی په‌نابه‌ران، تراژدیای مرۆڤایه‌تی

  • شاهێد عەلەوی

قه‌یرانی په‌نابه‌ران، قه‌یرانێکی به ساڵدا چوه‌و به نه‌ته‌وه یان وڵاتێکی تایبه‌تیشه‌وه نه‌به‌سراوه‌ته‌وه.مرۆڤ به درێژایی مێژو بۆ دۆزینه‌وه‌ی جێگه‌یه‌کی باشتر بۆ ژیان کۆچی کردوه‌و و له کاتی شه‌ر و نه‌خوشی ‌و وشکه سالیش‌دا په‌نای بۆ وڵاتی دراوسێ یان دوره‌ ده‌س بردوه.

ئه‌وه که جێگه‌ی سه‌ر سوڕمانه ئه‌وه‌یه که ئێسته‌ش له سه‌ده‌ی 21 دا شه‌ڕه‌کان ده‌بنه هۆی کۆچی به کۆمه‌ڵ و په‌نابه‌ری ئه‌و مرۆڤه‌ی له ترسی مردن به ده‌ست مرۆڤێکی‌تر ڕاده‌کات.

له‌ چه‌ند مانگی ڕابردوودا، کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ په‌نابه‌ری سوری، عێراقی، ئه‌فغانستانی و ئێرانی که‌ له‌ تورکیا بوون‌ ئه‌و وڵاته‌یان به‌ره‌و وڵاته ئۆروپاییه‌کان جێ هێشتوه.

ڕێگای چه‌ند رۆژی یا چه‌ند حه‌وتوی ئه‌م په‌نابه‌رانه ڕێگایه‌کی پر مه‌ترسی و زه‌حمه‌ته و کاره‌ساتی زۆری لێ خوڵقاوه. ته‌رمی بێ گیانی ئالان کوردی که دۆنیای هه‌ژاند، ته‌نیا وینه‌یه‌ک بۆ له ده‌یان و به‌ڵکو سه‌دان وێنه‌ی نه‌گیراو له‌و مرۆڤانه‌ی که ئاره‌زوه‌کانیان بۆ هه‌میشه له زه‌ریای ناوه‌راستدا خنکا.

بۆ تاو و تو کردنی قه‌یرانی په‌نابه‌ران و شه‌پوڵی په‌نابه‌‎‌رانی حه‌وتانی ڕابردوو که ئێستاش به‌رده‌وامه له گه‌ڵ به‌رێزان دۆکتۆر خالید ته‌وه‌کولی کۆمه‌ڵناسی دانیشتوی سه‌قز له پارێزگای کوردستانی ئێران و که‌ریم مه‌رسه‌نه رۆژنامه‌وانی دانیشتوی ستۆکهۆلم له سوید قسه‌م کردوه.

XS
SM
MD
LG