Accessibility links

ئه‌نجامدانی ڕێفڕاندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی


ناوه‌ندی ئاسووده‌ بۆ ڕاپرسی سه‌ربه‌خۆیی

له‌ مه‌سه‌له‌ی ڕێفڕاندوم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان چه‌ندین لایه‌ن له‌ هه‌ریم دا خۆی به‌ خاوه‌نی ده‌زانن

سه‌نته‌رى ئاسوده‌ بۆ راپرسى و په‌ره‌پيدانى گه‌نج له‌ بوارى سياسيدا راپرسيه‌كى كردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانى ريفراندوم و سه‌ربه‌خويى هه‌رێمى كوردستان تێيدا پێنج هه‌زار فۆرمى به‌ سه‌ر هاوولاتيانى شاره‌كانى هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك و هه‌له‌بجه‌ دابه‌شكردووه‌.

له‌ فۆڕمه‌که‌دا، پرسيارى ئه‌وه‌ كراوه‌ ئه‌گه‌ر رێفڕاندۆم ئه‌نجامدرا چون ده‌نگ ده‌ده‌ى. له‌ ئه‌و که‌سانه‌ی فۆڕمه‌کانیان پڕ کردۆته‌وه‌ %76 ده‌نگيان بۆ به‌ڵێ بۆ ريفراندوم و سه‌ربه‌خويى هه‌ريمى كوردستان داوه‌ و له‌ به‌رامبه‌ردا، 23% ده‌نگيان بۆ نه‌خێر داوه‌.

له‌ راپرسيه‌كه‌‌دا 22 توێژه‌ر به‌شداريان كردبوو و ئه‌وانه‌ى كه‌ ده‌نگيان داوه‌ له‌ كه‌سانى خوێنده‌وار و نه‌خوێنده‌وار و پيشه‌ و ره‌گه‌ز و ته‌مه‌نى جيا جيا پێكهاتبوون.

چاودێرانى سياسى پێيان وايه‌ كاتێك باس له‌ راگه‌ياندنى ئه‌نجامدانى ريفراندوم بۆ سه‌ربه‌خۆيى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت چه‌ند لايه‌ن و كه‌سايه‌تيه‌ك خويان به‌ خاوه‌نى ده‌زانن له‌ كاتێكدا كه‌ مافى ته‌واوى خه‌لكى هه‌رێمى كوردستانه‌ .

شايه‌نى باسه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستاندا چه‌ندين پرسى ئالۆز هه‌ن كه‌ تا ئيستا لايه‌نه‌ سياسيه‌كان و سه‌ركردايه‌تى كوردى چاره‌سه‌رى وه‌ك پيويستىیان نه‌کردوون. له‌وانه‌ وه‌ستاندن ياخود هه‌ڵپه‌ساردنى كاره‌كانى په‌رله‌مان و ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تى هه‌ريمى كوردستان و قه‌يرانى دارايى و كێشه‌ سياسى و داراييه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا،‌ وه‌ك چاودێرانى سياسى پێان وايه‌ كه‌ چاره‌سه‌ركردنيان ببێته‌ جيگاى ره‌زامه‌ندى هه‌موو لايه‌ك و له‌ لايه‌كى تريش، هه‌ريمى كوردستان شه‌ڕێكى سه‌ختى هه‌يه‌له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى داعش.

XS
SM
MD
LG