چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس کۆمه‌ڵێـک به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی نوێ بڵاوبکاته‌وه سه‌باره‌ت به چه‌ندین بابه‌تی هه‌سـتیار، وه‌کو ده‌ڵێن باس له یارمه‌تیدانی ئه‌مه‌ریکا بۆ پارتی کرێـکارانی کوردسـتان ده‌کات و هه‌روه‌ها یارمه‌تیدانی تورکیاش بۆ ئه‌لقاعیده له عێراق.
ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود مامۆسـتای زانسته سیاسیـیه‌کان له زانکۆی سلێمانی له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که له پـشـتی په‌رده‌وه کۆمه‌ڵێـک ڕاستی هه‌یه و ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نرێن هه‌مان ئه‌وانه نیـن که له ڕاستیدا جێبه‌جێ ده‌کرێن.
پاشان ده‌ڵێت ده‌بێت بابه‌ته‌کان تێـکه‌ڵ به یه‌کتری نه‌کرێن چونکه مه‌سه‌له‌ی یارمه‌تیدانی پارتی کرێکارانی کوردسـتان له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه جیاوازه له مه‌سه‌له‌ی یارمه‌تیدانی تورکیا بۆ ئه‌لقاعیده.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:16 خوله‌كه.