ڕۆژنامه‌وان دکتۆر ڕێبوار فه‌تاح سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئێلیکترۆنی کو‌ردش میدیا ده‌ڵێت ناکۆکیه‌کانی نێوان لایه‌نه شیعه‌کانی عێراق و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ریش لیستی ئه‌لعێراقیه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی حکومه‌ت پێکبهێنێت نابنه هۆکار بۆ که‌مبونه‌وه‌ی کاریگه‌ریه‌کانی کۆماری ئیسلامی له ناو عێراقدا.
دکتۆر ڕێبوار ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی سه‌یره به‌لایه‌وه ئه‌وه‌یه له هه‌ر وڵاتێک‌دا که هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت وڵاتێکی زۆرتر ئارام به دوای خۆیدا ده‌هێنێت، به‌ڵام له عێراق هه‌ر جارێک هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت نائارامی زیاتر هاتونه‌ته ئاراوه چونکه وڵاته‌که دابه‌شبونی پێوه دیاره.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ د. ڕێبوار فه‌تاحدا کردوه. ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:09 خوله‌كه.