له باره‌ی خۆپیشاندانه‌کانی سه‌رای ئازادی له شاری سلێمانی، له‌و ڕۆژه‌وه که ده‌ستیپێکردووه تا ئێستا ئایا له رووی پێکهاته‌وه گۆڕانیکی به‌سه‌ردا هاتووه؟ هه‌ڵس و که‌وت و ڕه‌فتاری خۆپێشانده‌ران و توند‌و تیژیه‌کان به چ ئاقاریکدا خۆپیشاندانه‌کان ده‌بات ؟ به‌شێک له هه‌ندی پرسیاری رادیوی ده‌نگی ئه‌مریکادایه که ئاراسته‌ی دکتۆر ڕێبوار فه‌تاح کراوون، له وه‌ڵامدا دکتۆر ڕێبوار وه‌کو چاودێرێک ده‌ڵێت به‌ڵێ گۆڕانی زۆر به‌سه‌ردا هاتووه ، یه‌کێک له‌وانه ئێستاکه پێکهاته‌یه‌کی له خۆگرتوه، ڕێکخراوه، سه‌کۆیه‌ک هه‌یه که قسه‌ی لێه‌وه ئه‌کرێت ، خه‌ڵکه‌که ئه‌زانی داوای چی ده‌که‌ن، کۆمیته‌یه‌ک هه‌یه، بێجگه له‌وه په‌ێوه‌ندیان به هه‌ندی لایه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌وه، به هه‌ندی لایه‌نی ئه‌وروپی و مافه‌کانی مرۆڤ و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه کردووه. دکتۆر ڕێبوارده‌ڵێت ڕاسته ئێستاکه لایه‌نی ئاینی له خۆپیشاندانه‌کانی کوردستان وه یاخود سه‌رای ئازادی تۆزی زه‌قه و ده‌شڵێت به جۆرێک لاسایی کردنه‌وه‌یه له ئه‌زمۆنی میسر که ئه‌زمۆنێکی زۆر سه‌رکه‌وتو بوو به پێ بوچوونی زۆر لایه‌ن وه نۆێژکردنه‌کان جگه له لاساییکردنه‌وه‌ی میسر جۆرێکه له خۆ پاراستن که شتێکی به‌د نییه وه به بڕوای من سه‌رکه‌ۆتوبوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:13خوله‌كه.