کۆمه‌لێک له په‌نابه‌رانی کوردی ئێران له مه‌ترسی ناردنه‌وه‌دا بۆ ئێران و له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵویسته له لایه‌ن ئۆفیسی کۆچبه‌ری سوئێده‌وه ده‌ست به مانگرتن ده‌که‌ن.
ڕێبوار ئیبراهیم زادیان وته‌بێژی گروپه‌که له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " ئێمه کۆمه‌ڵێکین که دژ به حکومه‌تی ئێران چالاکیمان کردوه وه ماوه‌یه‌کی زۆر له ناو پارته کوردیه‌کاندا بوینه وه دواتر به هۆی نه‌بونی باری ئاسایش و ترسی کۆماری ئیسلامی هه‌ڵاتوین و رومان کردوه‌ته سوئێد و وڵاتانی تری ئه‌وروپایی و ئێستاکه‌ش له ترسی ناردنه‌وه خۆپیشاندان ده‌که‌ێن و هه‌ر وه‌ها داوا ده‌که‌ێن مافی په‌نابه‌ریمان پێ بدرێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:28خوله‌که.