- ئه‌م وت‌و وێژه بوایه به‌شێک له وت‌و وێژێکی درێژتر بوایه به‌ڵام به‌داخه‌وه به هۆی گرفتی هێله‌کانی ته‌لێفونه‌وه له کوردستان چه‌ندین جار پچرا و بگره له سێ ستۆدیوی جیاوازه‌وه هه‌وڵمان دا به‌ڵام سه‌رکه‌وتو نه‌بوین و دیسانه‌وه ڕاسته‌وخۆ له کاتی په‌خشکردنی به‌رنامه‌که هوڵمان دا به ڵام هه‌ر که دکتۆر رێبوار ده‌ێویست وه‌ڵام بداته‌وه ته‌لیفۆنه‌که ده‌پچڕا.
زۆر که‌سان باس له‌وه ده‌که‌ن پاش رووداوه‌کانی ناوچه‌ی بادینان وا ده‌ر ده‌که‌وێت سه‌ره رای دامه‌زراندنی حکومه‌ت له ساڵی 1992 هێشتا پارته‌کان به‌سه‌ر دام و ده‌زگاکاندا زاڵن. ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتوه یاسا باڵا ده‌ست بێت و دام و ده‌زگاکان یه‌کبخرێن؟
دکتۆر رێبوار که‌ریم مه‌حمود مامۆستای زانسته ڕامیاریه‌کان له زانکۆی سلیمانی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له ڕاستیدا ئێستا کاتی به دامه‌زراوی کردنی دام و ده‌زگاکانی حکومه‌ت و دام و ده‌زگانی هه‌رێمی کوردستانه به شێوه‌یه‌کی گشتی وه ئه‌مه ده‌بێت هه‌مو دام و ده‌زگاه و دامه‌زراوه‌کان بگرێته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 3:47 خوله‌که