له پاش کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له عێراقدا که هاوکاته له‌گه‌ڵ قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که‌دا چاودێرانی سیاسی باس له ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی هه‌ڵایسانی شه‌ڕێکی تری ناوخۆیی ده‌که‌ن له عێراقدا.
نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه ڕێبین ڕه‌سوڵ له‌و بڕوایه‌دایه هاوکاتی دڵنیا بوون له‌وه‌ی که هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا ده‌کشێنه‌وه، قه‌یرانی سیاسی عێراق زیاتر و زیاتر ڕووی له قوڵبوونه‌وه کرد.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ڕه‌سوڵ ده‌شڵێت له‌پاش ئه‌م کشانه‌وه‌یه‌ی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، به‌گژدا چونه‌وه‌ی سوننه‌کان ده‌ست پێده‌کات و قه‌یرانه‌کان زیاتر سیما و خه‌سڵه‌تێکی تایفه‌یی یان ئاینزایی له خۆ ده‌گرێت و وه‌ک ده‌ڵێت به‌ڵام پێی وانییه قه‌یرانه‌کان ببنه ئاڵۆزیه‌کی نه‌ژادی به تایبه‌ت له نێوان کورد و عه‌ره‌بدا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:02 خوله‌که.