36 ساڵ له‌مه‌و پێش شاری قه‌ڵادزێ له لایه‌ن فڕۆکه‌کانی ڕژیمی عیراقیه‌وه بۆمباران کرا و له سه‌ر ئه‌نجام سه‌دان له خوێندکارانی زانکۆ که که له سه‌رانسه‌ری عیراقه‌وه هاتبوون هه‌روه‌ها سه‌دانیش له دانیشتوانی ژن و منالی شاره‌که‌شدا کوژران. ڕێباز موحه‌مه‌د ئه‌ندامی کۆمیته‌ی پشتیوانی کردن له ناوچه‌ی پشده‌ر ی بنکه له‌نده‌ن له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئێمه نابێ کاره‌ساته‌کانی میلله‌ته‌که‌مان له بیر بکه‌ێنه‌وه و هاوڵاتیانی قه‌لادزێ ئه‌بێ قهرهبون بکرێنه‌وه و حکومه‌تی عیراقی به فیرمی له هاوڵاتیانی شاره‌که داوای لێبۆردن بکات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:25 خوله‌که.