Accessibility links

ره‌حیمی ره‌شیدی: كێشه‌ی نێو بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ڕۆژ به ڕۆژ قوڵتر ده‌بێته‌وه

  • Ahmad Barzani

رۆژنامه‌وان ره‌حیمی ره‌شیدی.

رۆژنامه‌وان ره‌حیمی ره‌شیدی.

لایه‌نگرانی سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له خولی کۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئێراندا نه‌یانتوانی سه‌رکه‌وتن تۆماربکه‌ن.

هه‌روه‌ک له خولی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردن ، کۆنه‌پارێزان و نه‌یارانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد زۆرینه‌ی ده‌نگیان به‌ده‌ست هێنا و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت کار و به‌رنامه‌کانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له په‌رله‌مانی نوێ دا ڕوبه‌ڕوی کۆسپ و ته‌گه‌ره ببنه‌وه.

رۆژنامه‌وان ره‌حیمی ره‌شیدی ده‌ڵیت هه‌ڵبژاردن له سیسته‌می کۆماری ئیسلامی ئێراندا به ته‌واوه‌تی داخراو و نا دیموکراتیکه‌ و "ته‌نیا ناوی هه‌ڵبژاردنه." ‌

به‌ڕێز ره‌شیدی، که ئه‌ندامی فدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی رۆژنامه‌وانانه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له ئێستادا به‌ره‌ی کۆنه‌پارێز له ئێراندا بۆته چه‌ند به‌ش و كێشه‌ی نێو بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ڕۆژ به ڕۆژ قوڵتر ده‌بێته‌وه.

بۆ بیستنی ده‌قی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ره‌شیدی، فایلی ده‌نگی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ کلیک بکه.

XS
SM
MD
LG