پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی کاندیدی پارتی کۆماری بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وامه و ویلایه‌تی نیو هامشه‌ر رۆژی سێشه‌ممه ده‌نگ بۆ ده‌ستنیشانکردنی کاندیدی کۆماریه‌کان ده‌دات.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، رۆژنامه‌وان ره‌حیمی ره‌شیدی پێشبینی ده‌کات که فه‌رمانداری پێشووی ویلایه‌تی ماسه‌چوسێتس، مت ڕامنی له ویلایه‌تی نیو هامشه‌ر سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت و له کۆتایشدا وه‌ک کاندیدی پارتی کۆماری بۆ سه‌رۆکایه‌تی ده‌ستنیشان بکرێت.
کاندیدی کۆماریه‌کان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی مانگی یازده ڕووبه‌ڕووی سه‌رۆک باراک ئۆبامای به‌ربژاری پارتی دیموکرات ده‌بێته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگییه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 7:10 خوله‌که