زۆرێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له زاری خه‌ڵکی تونسه‌وه ئاماژه‌یان به‌وه کردووه ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی نوێی تونس له‌به‌رده‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌دان ، له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ڕه‌فتارکردن له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا.
خۆپیشانده‌رانی تونسی و ژماره‌یه‌کیش له لایه‌نه سیاسیه‌کانی وڵاته‌که داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌تی نوێی تونس ده‌که‌ن و هه‌روه‌هاش پێکهێنانی حکومه‌تێکی هاوبه‌ندی ڕزگارکردنی نیشتیمانی.
ڕۆژنامه‌وان ڕه‌شید خه‌رشانه ، بنکه له تونس ده‌ڵێت ، هانده‌ری یه‌که‌م بۆ به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌کان مانه‌وه‌ی هه‌ندێ له ئه‌ندامانی حکومه‌ته له کارخراوه‌که‌ی پێشووه و به تایبه‌تیش ئه‌و وه‌زیرانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له گه‌نده‌ڵێدا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی سه‌رۆکی پێشوی تونس و هه‌روه‌هاش له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی.
به‌ڕێز خه‌رشانه له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا باسیش له‌وه ده‌کات ئێستا زۆرینه‌ی دانیشتوانی تونس به شوێن سه‌قامگیری و بارێکی جێگیری ئاسایشیدا ده‌گه‌ڕێن ، تا بکه‌ونه‌وه سه‌ر ژیانی ئاسایی خۆیان و ده‌گه‌ڕێن به شوێن ئه‌و شتانه‌ی دڵنیاییان ده‌داتێ ، وه‌ک ڕۆژنامه‌وان خه‌رشانه ده‌ڵێت ئه‌وه‌ش ئه‌و نیگه‌رانیه دروست ده‌کات که خه‌ڵک به هه‌موو جۆره چاره‌سه‌رییه‌ک قایل بن.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وانی تونسی ، ڕه‌شید خه‌رشانه ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 7:56 خوله‌که.