موسڵمانان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه ما‌نگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزیان ده‌ستپێده‌که‌ن.
ڕه‌مه‌زان نۆهه‌مین ما‌نگی رۆژنامه‌ی ئیسلامییه و ده‌ستپێکردنی ئه‌و مانگه له‌ڕێی بینینی ما‌نگی نوێ دیاری ده‌کرێت.
ڕه‌مه‌زان یادی ئه‌و ده‌مه ده‌کاته‌وه که زیا له هه‌زار و چوار سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر قور‌رئانی پیر‌وز به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د هاتووه‌ته خوارێ.
له میانه‌ی ڕه‌مه‌زاندا موسڵمانان به‌ڕۆژوو ده‌بن و به‌ر له خۆرهه‌ڵاتن تا ده‌مه‌و خۆرئاوابوون نان ناخۆن و جگه‌ره ناکێشن.
ڕه‌مه‌زان به جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان کۆتایی پێدێت.