ره‌حمان غه‌ریب: میدیای کوردی له ئاستی ڕۆماڵکردنی ڕوداوه‌کاندا نه‌بونه
ڕۆژنامه نووس و ئه‌ندامی سه‌نته‌ری میترۆ ره‌حمان غه‌ریب له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له باره‌ی ڕۆڵی میدیا کوردیه‌کان چ له کوردستانی عیراق وه یاخود له به‌شه‌کانی تر له ڕۆماڵکردنی تۆپبارانه‌کانی تورکیا و ئێران بۆ سه‌ر قه‌ندیل و هه‌رێمی کوردستان که زیانێکی زۆری به هاوڵاتیانی سڤیل گه‌یاندوه ده‌ڵێت من به داخه‌وه هه‌ست به تاڵی ئه‌که‌م که ئه‌م ڕسته‌یه ئه‌ڵێم به داخه‌وه که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی کوردی له کوردستانی عێراق وه ته‌نانه‌ت له پارچه‌کانی تریش به پێ ئه‌و ڕوداوو ئه‌و کاره‌ساته نین که به‌سه‌ر ناوچه‌کانی قه‌ندیل و به‌شێک له هه‌رێمی کوردستاندا رو ئه‌دا ، ڕۆژنامه نوسی کورد فێری جۆره مۆدێلێک بونه له دروستکردنی هه‌وال به دانیشتن له پشتی مه‌کته‌به‌کانیان وبه‌شێک له ڕوداو ڕاستیه‌کان ده‌بینن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:57 خوله‌که.