هاوکاتی نزیک بوونه‌وه له ساڵیادی کیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه و هه‌روه‌هاش هێرشه‌کانی ئه‌نفال په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له برۆکسل دووه‌م کۆنفرانس سازده‌کات بۆ ناساندنی کیمیاباران و ئه‌نفالکردنی کورده‌کان به ژینۆساید.
ڕه‌فیق غه‌فور، ئه‌ندامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد (که‌نه‌که) ده‌ڵێت ته‌نها جیاوازیه‌ک له نێوان هه‌ردوو کۆنفرانس‌دا ئه‌وه‌یه له‌مه‌ی ئه‌مساڵدا باسی کوشتاره‌که‌ی ڕۆبسکی کراو داوا کرا ئه‌و هێرشه ئاسمانیه که 35 کوردی تیا کوژران به ژینۆساید بناسێنرێت.
به‌ڕێز غه‌فور ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامن تا ئه‌و دۆسێیانه به ژینۆساید بناسرێن و وه‌ک ده‌ڵێت ساڵ به ساڵ له گه‌یشتن به‌و ئامانجه نزیک ده‌بنه‌وه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ ڕه‌فیق غه‌فور ئه‌ندامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد (که‌نه‌که) کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:53 خوله‌که.