قوسه‌ی ئه‌لسوهه‌یل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی عێراق که عه‌ممار ئه‌لحه‌کیم سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی تا ئێستا هه‌ردوو لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و لیستی هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌نجامێکی یه‌کلاییکه‌ره‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه به هه‌ندێ ورده‌کاریه‌وه، به‌ڵام خۆی لادا له‌وه‌ی باس له ورده‌کاریه‌کان بکات.
قوسه‌ی ئه‌لسوهه‌یل نکوڵی له‌و ڕاپۆرته هه‌واڵیانه ده‌کات که ده‌ڵێن لایه‌نی سه‌دریه‌کان پشتیوانی له دکتۆر نوری ئه‌لمالیکی ناکه‌ن بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری چوار ساڵی داهاتوی عێراق، و ده‌ڵێت له ئێستادا لایه‌نی سه‌دریه‌کان چاوه‌ڕوانی دیاریکردنی ناوه‌کان ده‌کات بۆ ئه‌و پۆسته و ده‌شڵێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ته‌نها به لایه‌نی سه‌دریه‌کانه‌وه په‌یوه‌ست نییه به‌ڵکو په‌یوه‌سته به ته‌واوی لایه‌نه‌کانی هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی عێراقیان پێکهێناوه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و گفت وگۆیه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌لسوهه‌یلدا کردویه‌تی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:39 خوله‌كه.