Accessibility links

هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت سـووتاندنی قورئان ڕه‌فتارێـکی بێ ڕێزانه‌یه‌


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن پـلانی کڵێسایه‌کی بچوکی فلۆریدا بۆ ســووتاندنی قورئان له‌ ڕۆژی 11 ی مانگی نۆدا به‌ ڕه‌فتارێـکی بێ ڕێزانه‌ ناوبرد.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ و له‌ ئێواره‌خوانێـکدا بۆ شـکاندنی ڕۆژوو له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ خانم هێله‌ری ئه‌م لێـدوانه‌ی دا و گوتی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ به‌ پـێچه‌وانه‌ی پـرنسیبه‌کانی ڕێزگرتن و گیانی له‌ خۆبردوویی‌یه‌.

پـێشـتر جه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌تریه‌س فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ ئه‌فغانسـتان و هه‌روه‌ها ئه‌ندرێس فۆگ ڕاسمووسن سـکرتێری گشتی ناتۆ ئاگاهیان دا و گوتوویان پـلانی سـووتاندنی قورئان له‌ لایه‌ن ئه‌و کڵێسایه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ بـبێته‌ مایه‌ی مه‌ترسی بۆ هێزه‌کانی ڕۆژئاوا.

جێی ئاماژه‌ پـێـکردنه‌ ئه‌و کڵێسایه‌ ناوی (دۆڤ ۆرلد ئاوتڕیژ سه‌نته‌ره‌) و ته‌نها 50 که‌س نوێژی لێـده‌که‌ن.

XS
SM
MD
LG