ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێـکه‌وتی 19 ی مانگی پـێـنج ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بڕیارێـکی به ژماره H.Res. 873 په‌سه‌ندکرد بۆ داوای کردنه‌وه‌ی قونسوڵگه‌ری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتان.
سه‌ره‌تا داواکه له لایه‌ن 30 نوێنه‌ر پـێشـنیارکرابوو که سه‌ر به هه‌ردوو پارتی کۆماری و دیموکراتن و پاشـان چه‌ند نوێنه‌رێـکی دیکه‌ش ده‌نگی خۆیان خسـته پاڵیان و دواتر زۆرینه‌ی نوێنه‌رانی خه‌ڵـکی ئه‌مه‌ریکا ده‌نگیان بۆ بڕیاره‌که دا.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له واشنتن کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.