قوباد تاڵه‌بانی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له واشنتن ده‌ڵێت لایه‌نی کوردستانی هێشتا هیچ بریارێکی نه‌داوه هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ کێ سازده‌کات و ده‌ڵێ بێگومان ئه‌و راستییه‌ی که هێشتا کێشه‌کان ماون و هیچیان چاره‌سه‌ر نه‌کراون گومان دروست ده‌کات لای سیاسه‌تمه‌دارانی کورد و نوێنه‌رانی هه‌رێمی کوردستان. ده‌ڵێ ئه‌م گومانه ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی که له‌سه‌ر ئه‌ساس گفت‌وگۆبکه‌ین و دڵنیابین ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی که پێکدێت و ئه‌و حکومه‌ته نوێیه‌ی که پێکدێت پابه‌ند بێ به ده‌ستور و پابه‌ند بێ به‌و به‌ڵێنانه‌ی که پێشوو داویانه.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفتوگۆکه بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 7:46 خوله‌که.