پارتی ئاشتی و دیمۆکراسی وه یاخود BDP له ڕۆژی شه‌ممه گه‌ڕانه‌وه په‌ڕڵه‌مان بۆ به‌شداری کردن له پروسه ڕامیاریه‌کانی وڵاته‌که‌دا. له کاتێکدا پارت ئاشتی و دیمۆکراسی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی وه‌رگرتوه، له‌ولاوه هێشتا شه‌ڕ و هه‌ڕه‌شه و هێڕشه‌کان به‌رده‌وامن.
لێکۆڵه‌ر و نووسه‌ر حه‌سه‌ن قازی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌وان له هه‌ل و مه‌ر‌جێکدا چونه‌ته په‌ڕڵه‌مان باره‌که ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا نه‌هاتوه چونکه حکومه‌ت و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی AKP زۆر توند وتیژ تر بوه له باری کێشه‌ی کورده‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:31خوله‌که.