Accessibility links

شەڕ و پـێکدادان لە نێوان ئاسایشی کوردی و چەکدارانی کریستیانی سەر بە حکومەتی ئەسەد لە قامیشلو ڕوودەدات


بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە شەڕ و پێـکدادان لە نێوان چەکدارانی سۆتۆرۆی سەر بە حکومەتی ئەسەد و ئاسایشی کوردی لە ناوچەیەکی شاری قامیشلو ڕوویدا و لە ئاکامدا 2 چەکداری سۆتۆرۆ کوژران و 5 چەکداری دیکەیان برینداربوون. هەروەها 2 ئەندامی هێزەکانی ئاسایشیش برینداربوون.

بەپـێی لێدوانی ئاسایش، شەڕەکە هەڵگیرسا بەهۆی چەکدارانی سۆتۆرۆ کە هەوڵیان دابوو بەربەسـت لەسەر جادە و شەقامەکانی گەڕەکی ئەلوستا دابنێن و هێزەکانی ئاسایشیش ڕێگەیان پـێ نەدابوون ئەم کارە بکەن، چەکدارەکانی سۆتۆرۆش لە بەرامبەردا تەقەیان لە هێزەکانی ئاسایش کردبوو و ئاسایشیش وەڵامی داونەتەوە و بۆ ماوەی 2 کاژمێر شەڕ و پـێـکدادان درێژەی کێشابوو.

جێی ئاماژەیە لە قامیشلۆ دوو هێزی چەکداری کریستیان هەن، یەکێکیان سەر بە حکومەتی ئەسەدە و ئەوی دیکەیان لایەنگری یەپەگە و ئاسایشی کوردین.

زانا عومەر پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە قامیشلۆ ڕاپـۆرتی لەم بارەیەوە ناردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:34 0:00

XS
SM
MD
LG