Accessibility links

بۆمبێـکی چێنراو لە ناوچەیەکی دانیشتوانی شاری قامیشلو دەتەقێتەوە


بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە جادەیەکی ناوچەی کورنیشی شاری قامیشلو بۆمبێـکی چێنراو بە ئەمبوڵانسێـکی هێزەکانی یەپەگە تەقیـیەوە و لە ئاکامدا کارمەندێـکی تەندروستی یەپەگە و هاوڵاتییەکی سیڤیل برینداربوون.

هەورەها تەقینەوەکە زیانی مادیشی بە خەڵکی گەیاندووە و شوشەی پەنجەرەی دوکان و ماڵی ناوچەکەی شکاندووە.

بەپـێی لێکۆڵینەوە سەرەتایـیەکان پـێدەچێت بۆمبەکە خرابێتە ناو شوێنی بەستنی وایەرەکانی عەمودێـکی کارەبا و لە دورەوە تەقێنرابێتەوە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کەس بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕانەگەیاندووە، بەڵام دەڵێن لە کاری داعش دەچێت، بەو پـێـیەی پـێشتر تەقینەوەی لەو جۆرەی لە شارەکە ئەنجام داوە.

زانا عومەر پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە قامیشلو ڤیدیۆی شوێنی تەقینەوەکەی ناردووە

XS
SM
MD
LG