ڕابه‌ری تۆڕی ئه‌لقاعیده داوای له هاوڵاتیانی جه‌زائیری کردووه هاوشێوه‌ی وڵاتانی دیکه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست جێی پێی ئه‌وان هه‌ڵگرن و هه‌ره‌س به حکومه‌ته‌که‌تان بێنن و هاوکات هانی هاوڵاتیانی لیبی ده‌دات ده‌ڵه‌تێکی ئیسلامی دابمه‌زرێنن.
له په‌یامێـکی ڤیدیۆیـیدا که ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ماڵپه‌ڕێـکی ئیسلامیه‌کاندا بڵاوکراوه‌یه‌وه ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهیری به هاوڵاتیانی جه‌زائیری گوت چاو له تونس و لیبیا که چۆن له‌وێ به راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری له ئه‌مساڵدا ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌کانیان لادا.
هه‌روه‌ها له‌و په‌یامه 13 خوله‌کیه‌دا،ئه‌مه‌ن ئه‌لزه‌واهیری ئاگاهی ده‌داته لیبیـیه‌کان و داوایان لێده‌کات له پیلانی خۆرئاوا وریا و هوشیار بن، ناوبراو ئیدعای ئه‌وه‌ش ده‌کات که هاوپه‌یمانی ناتۆ هاوڵاتیانی لیبی به زۆر ناچارده‌کات ده‌ست به‌رداری بڕوای ئاینی ئیسلامی بن.
هه‌روه‌ها ڕابه‌ری ئه‌لقاعیده ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهیری به‌ره‌چه‌ڵه‌ک میسری ستایشی ئه‌و هێرشه‌ی مانگی هه‌شت ده‌کات ئه‌وه‌ی تیایدا میلیتانه‌کان له نیمچه دورگه‌ی سیناوه دزه‌یان کرده نێو خاکی ئیسرائیله‌وه و به‌لای که‌م 8 ئیسرائیلیان کوشت.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه له په‌یامه‌که‌ی مانگی حه‌وتیدا، ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهیری هاوسۆزی خۆی بۆ بزوتنه‌وه‌ی دیموکراتخوازی سوری ده‌ربڕی و هاوکات هانی خۆپیشانده‌رانی سوری ده‌دا خۆپـیشاندانه‌کانی دژ به حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ، ئاڕاسته‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل بکه‌ن .
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه به‌ڵگه‌یه‌کی که‌می کاریگه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی قاعیده له گۆڕێدایه له راپه‌رینه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی ئه‌وه‌ی به‌شی زۆری باکوری ئه‌فریقا و هه‌روه‌ها خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵدا گرته‌وه.