له‌مڕۆی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، ئۆپزسیۆنی سه‌وز که به ئۆپزسیۆنی ناوخۆی وڵاته‌که ناسراوه ئاماده‌ییه‌کی هه‌یه و داوای هه‌ندێک جۆری ڕیفۆرم ده‌کات له سیسته‌می سیاسی ئێران‌دا که وه‌ک ده‌گوترێت ، جیاوازی تیادایه له‌گه‌ڵ ئه‌و خواسته‌ی گه‌لانی ئێران هه‌یانه.
قادری وریا ، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی و به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌وبڕوایه‌دایه بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز که وه‌ک ده‌ڵێت له بیر و بۆچونی سیاسی جۆراو جۆر پێکهاتووه ، پێویسته له بازنه‌ی یاسا و ڕێساکانی کۆماری ئیسلامی بێته ده‌ره‌وه.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز وریا ده‌شڵێت به ڕاده‌یه‌کی پێویست له ده‌ره‌وه بڕوا و متمانه به ئۆپزسیۆنی ناوه‌وه‌ی ئێران هه‌یه و به‌ڵام ئۆپزسیۆنی ناوخۆی ئێران به پارێزیه‌وه قسه له‌سه‌ر ئۆپزسیۆنی ده‌ره‌وه ده‌کات و ئه‌وه‌ش هۆکاری خۆی هه‌یه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:21 خوله‌که.