قادر عه‌زیز سکرتێری حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌ردوو لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و ئه‌لعێراقیه گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتیه‌ک پێکبهێنن ئه‌وا پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار بۆ کورد نابێت و به‌مه‌ش هاوسه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی له عێراقدا تێکده‌چێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی عه‌ره‌بی سوننه له عێراقدا ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ی نێوان دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی و نووری ئه‌لمالیکی دروست بوو (که هه‌ردووکیان شیعه‌ن) وه هه‌ر یه‌که‌یان پۆستێکی سه‌ره‌کی وڵاته‌که‌یان وه‌رگرت، به‌ڕێز عه‌زیز ده‌ڵێت پێی وانییه سوننه‌کان گرفتیان هه‌بێت چونکه وه‌ک ده‌ڵێت دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی نوێنه‌رایه‌تی عه‌ره‌به سووننه‌کانی عێراق ده‌کات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:49 خوله‌كه.