قادر عه‌زیز سه‌رۆکی حزبی زه‌حمه‌تکێشانی سه‌ربه‌خوی کوردستان له نامه‌یه‌کدا که ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی کردووه و 13 خاڵی تێدایه، هۆشداری ده‌دات که‌وا کوردستان به قه‌یرانێکی گه‌وردا ده‌ڕوات وه ئه‌گه‌ر بێت و چاره‌سه‌ر نه‌کرێت، به‌ره‌و ئاقارێک ده‌ڕوات که به هیچ لایه‌ک کونترۆڵ نه‌کرێت.
قادر عه‌زیز له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌و نامه‌یه له‌به‌ر بارودۆخی کوردستان که به‌ره‌و به‌دی ده‌ڕوات و له هه‌ڵ و مه‌رجی قه‌یراناویدا نووسراوه، ده‌شڵێت ئه‌و هه‌ڵ و مه‌رجه ئه‌زمونه‌که‌ی خستووه‌ته به‌رده‌م دوو ڕیانێک و وه‌رچه‌رخانێکی گه‌وره، یان ئه‌وه‌تا ده‌بێت درێژه به‌م بار‌و دۆخه بدرێت که ئه‌مه ده‌رگای له‌به‌رامبه‌ر چه‌ند مه‌ترسیه‌ک ده‌کاته‌وه و کێشه‌که به ئاقارێکدا ده‌بات که هیچ لایه‌نێک بۆی کونترۆڵ نه‌کرێت وه یان ئه‌وه‌تا بیر له چاره‌سه‌رێکی ڕیشه‌یی بۆ ئه‌م کێشانه بکرێته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:56 خوله‌که.