سکرتێری گشتی حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی سه‌ربه‌خۆی کوردستان ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده ڕێکه‌وتنی سیاسی هه‌یه له نێوان لایه‌نه عێراقیه‌کاندا ، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه عێراق بڕوات به‌ره‌و سه‌قامگیری سیاسی.
قادر عه‌زیز ده‌ڵێت ، ئه‌وه‌ی له نۆ مانگی ڕابردوودا بینرا له عێراقدا ، ئاماژه‌یه به‌وه‌ی که لێناگه‌ڕێت هه‌روا به ئاسانی حکومه‌ت کاروباره‌کانی خۆی به‌رێت به‌ڕێوه.
له لێدوانه‌که‌یدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ، به‌ڕێز عه‌زیز ، باسیش له سه‌نگیی کوردیش ده‌کات له کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی عێراقدا و ده‌ڵێت ئه‌و سه‌نگیه به‌ستراوه‌ته‌وه به هاوهه‌ڵوێستیه‌وه،
که وه‌ک ده‌ڵێت به‌داخه‌وه وه‌ک پێشتر پێشبینی ده‌کرا وا ده‌رنه‌چوو.
سکرتێری گشتی حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی سه‌ربه‌خۆی کوردستان، ده‌ڵێت تا ئێستا ئه‌و داوایانه‌ی له سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد له عێراقدا کراوه له لایه‌ن خه‌ڵکی هه‌رێمه‌که‌وه وه‌ک چاکسازی ، یه‌کێتی ڕیزه‌کان ، یه‌کسانی ، دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و هتد ، به پێی پێویست به ته‌نگ ئه‌و داوایانه‌وه نه‌بووه ، هه‌ر ئامانه‌شه وای لێده‌کات وه‌ک ده‌ڵێت گه‌شبین نه‌بێت به‌رامبه‌ر جێبه‌جێکردنی داواکانی کورد له به‌غدا.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ قادر عه‌زیز ، سکرتێری گشتی حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی سه‌ربه‌خۆی کوردستان کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:54 خوله‌که.