Accessibility links

ناوەندێـک: 74% ی خەڵکی ڕووسیا پشـتیوانی لە پـوتن دەکەن


ناوەندێـکی حکومی بۆ ڕاوەرگرتنی گشتی لە ڕووسیا دەڵێت ڤلادیمیر پـوتن سەرۆکی ڕووسیا لە ئێسـتادا پشـتیوانیـیەکی جەماوەری زۆری هەیە بەراورد بە چەند سـاڵی ڕابردوو.

ناوەندی ڕاوەرگرتنی گشتی ڕووسیا VTsIOM ئەمڕۆ پـێنجشەممە ڕاپـۆرتێـکی بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیویەتی بەپـێی دوایـین ڕاوەرگرتنی گشتی بۆیان دەرکەوتووە ئەگەربێت و بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی سـاڵی 2018 ڤلادیمیر پـوتن خۆی کاندید بکات، ئەوا 74% ی خەڵکی ڕووسیا دەنگی پـێدەدەن.

ناوەندەکە دەڵێت پـوتن لەم چەند ساڵەی ڕابردوو جەماوەرێتیـیەکی باشی لە نێو چین و توێژە جیاوازەکانی کومەڵگەی ڕووسیا پەیداکردووە بە تایبەتی لە نێو گەنجاندا.

جێی ئاماژەیە لە سـاڵی 2012 چەند ڕاوەرگرتنێـکی گشتی لەم شێوەیە نیشانیان دابوو تەنیا 40%ی خەڵکی دەنگ بە پـوتن دەدەن ببێتەوە سەرۆک.

چاودێران دەڵێن پـوتن هەردوو قەیرانی ناو ئۆکرانیا و سوریای بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکارهێناوە و بەهۆیانەوە وەهای نیشان داوە کە ڕووسیا جارێـکی دیکە بووەتەوە بە هێزێـکی سەرەکی لە جیهاندا.

XS
SM
MD
LG