به پێی هه‌واڵی ئاژانسی ئاسۆشێتدپرێس سه‌رۆک وه‌زیری عیراق شه‌مه کوتی ئه‌و ده‌ستوری به له‌شکری وڵات داوه تۆپبارانی ئه‌و ناوچانه ڕابگرن که له ژێر کۆنتڕۆڵی ملیتانه‌کان دان بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خه‌ڵکی بی تاوان بپارێرن له ده‌مێکدا هیزه‌کانی چه‌کدار هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و شار و شاروچکانه‌ی له لایه‌ن ده‌وله‌تی ئیسلامی عیراق و شام گیراوان سه‌ر له‌نوی بیان ئه‌ستێنه‌وه.
ئه‌و به کۆنفرانسیکی په‌یامنێری له به‌غدا دا گوتی: " ئه‌من دوو رۆژ پێش ئه‌و ده‌ستوره‌م دا چونکه ئیمه نامانه‌وێت خه‌ڵکی بی تاوانی زیاتر له ئه‌و جێگا و هه‌ریمانه بکوژرین که له ژێر ده‌ستی داعش دان".
ئه‌و تاوانی خسته سه‌ر ملیتانه‌کان که له مه‌ده‌نیکان وه‌ک سپه‌ری مرۆڤایه‌تی که‌ڵک وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی پێشی پێشڕه‌وی هێزه‌کانی ئاسایسی عێراق بگرن. به‌لام ئه‌و سۆزی دا درێژه به کرداره‌کانی له‌شکری له دژی داعش بده‌ن که هه‌ریمی زۆر له باکوور و رۆژئاوایان گرتووه.
نێردراوی ی‌و ئێن بۆ عێڕاق نیکۆلای ملادێنۆڤ، که له کۆنفرانسه‌که دا به‌شدار بوو، رێزی له لیدوانه‌کانی عه‌بادی بۆ پاریزگاری کردن له مه‌ده‌نێکان گرت.