Accessibility links

له‌ ئافیسی جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکاوه‌


جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن
جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن
کۆشکی سپی

ئافیسی جێگری سەرۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆزێف بایدن
___________________________________________________________________________________________________________________________________________________________________________________________________
بۆ بڵاوکردنەوەی دەست بەجێ

١٧ی ئۆکتۆبری، ٢٠١٣ی زاینی

ئاگاداری سەبارەت ناوه‌ڕۆکی پێوەندی تەلەفۆنی جیگری سەرۆکی ئەمەریکا لە گەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق ئۆساما ئەل نوجەیفی

جێگری سەرۆک بایدن ڕۆژی پێنج شەمە لە گەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق ئۆساما ئەل نوجەیفی دوا. هەر دووک ڕێبەر باسی ڕووداوەکان لە هەریمەکە و هەوڵدان بۆ بە هێزکردنی هێزەکانی نەرم ڕێ لە دژی تێڕۆریستان و توندڕەوانی تریان کرد کە هێرش بۆ سەر خەڵکی عێراق ئه‌نجام ده‌ده‌ن. جێگری سەرۆک هاوسۆزی خۆی بۆ ئەو بنەماڵانە دەربڕی کە لە ئەم هێرشانەی لە ڕووی ترسەوە کران، گیانیان لە دەست دا. ئەو هەروەها بەڵێنیدا که‌ پشتیوانی ئەمەریکا بە پێی ڕێکەوتننامەی چواڕچیوەی ستراتیژی بۆ یارمەتی بە عێراق هه‌ر درێژه‌ی ده‌بێت بۆ ئەوەی تاوانباران بخرێنە بەر دەم داد. سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش باسی گرنگی ئەو مەسەلانەی کرد کە لە بەر دەم پاڕلمانی عێراق دا تووشی ڕاوەستان هاتوون، لە نێوان دا قانوون بۆ دەسەڵاتداری و کۆنتڕۆلی هەڵبژاردنەکانی سەرانسەری لە سالی ٢٠١٤ زاینی دا. هەر دووک ڕێبەر ئاماژەیان بە چارەسەری ئەم دواییانەی پاڕلمانی عێراق کرد، کە دەڵێت ئەم هەڵبژاردنانە دەبێت هەتا ٣٠ی مانگی ئاپریلی، ٢٠١٤ بەڕێوەبچن و جێگری سەرۆک بە جیدی داوای لە هەموو ڕێبەرانی عێڕاق کرد کە بۆ کۆتایی پێ هێنان بە قانوونی هەڵبژاردن بە زووترین کات پێکەوە کار بکەن.
XS
SM
MD
LG