له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا له ساڵی دوو هه‌زار و هه‌شتدا ، سه‌رۆک ئۆباما وه‌ک کاندیدی دیموکراته‌کان بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا به‌رده‌وام جه‌ختی له کۆتایی پێهێنانێکی به‌رپرسانه ده‌کرده‌وه بۆ شه‌ڕی عێراق.
له ووتاره ڕادیۆییه هه‌فتانه‌ییه‌که‌یدا سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ڕۆژی سێشه‌ممه پاش زیاتر له حه‌وت ساڵ ولاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا کۆتایی به ئه‌رکی شه‌ڕ له عێراقدا دێنێت و هه‌نگاوێکی گرنگی به‌ره‌و پێش ده‌نێت له کۆتایی هنانێکی به‌رپرسانه‌ی شه‌ڕی عێراقدا.
له ئێستادا وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا زیاتر له نه‌وه‌ت هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریکی کشاندۆته‌وه و سه‌دان بنکه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکایی، یان داخستووه یانیش داویه‌تیه ده‌ست عێراقیه‌کان که له زۆر شوێنی وڵاته‌که‌دا به‌رپرسێتی ئاسایشی وا له ده‌ست هێزی له‌شکری و پۆلیسی عێراقیدا.
سه‌رۆک ئۆباما له میانه‌ی ووتاره‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد ئه‌رکی له‌مه‌ودوای سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکا که له عێراق ده‌مێننه‌وه ، بێ له مه‌شق و ڕاهێنان پێکردن ، سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکا هاوبه‌شی هێزه عێراقیه‌کان ده‌بن بۆ له‌ناوبردنی تێرۆریزم و هه‌روه‌هاش پاراستنی ئه‌رکه سیڤیلی و له‌شکریه‌کان.
هه‌ر له‌م ووتاره‌یدا سه‌رؤک ئۆباما ستایشی جه‌نگاوه‌رانی ئه‌مریکای کرد که به‌شدارییان له شه‌ڕه‌کانی عێراق و ئه‌فغانستاندا کردووه و ژیانی خۆیان خستۆته مه‌ترسیه‌وه بۆ پاراستن و داکۆکی کردن له ئازادی و ئاسایشی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا.
واش بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما له کۆشکی سپیه‌وه ووتارێک بدات سه‌باره‌ت به کۆتاییهێنان به ئه‌رکی له‌شکریی ئه‌مریکا له عێراقدا.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی ووتاره‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده کردووه و ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ڕاپۆرته‌که بن ماوه‌که‌ی 4:46 خوله‌که.