پاپا فره‌نسیس پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گه‌یشته ئه‌مه‌ریکا و ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جاره له‌وه‌تای سـاڵی 2008 وه پاپایه‌ک سه‌ردانی ئه‌مه‌ریکا بکات.
کاژمێر 3:49 فڕۆکه‌ی "Shepherd One" ی پاپا گه‌یشته فڕۆکه‌خانه‌ی ئاندروزی واشنتنی پایته‌خت و هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی پاپا فره‌نسیسی ته‌مه‌ن 78 سـاڵ له ده‌رگای فڕۆکه‌که خه‌ڵکی ئاماده‌بووی فڕۆکه‌خانه‌که خۆشی و شادی خۆیان ده‌ربڕی. سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما و میشێلی هاوسه‌ر‌ی و هه‌ردوو کچه‌که‌ی و هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆک جۆ بایدن هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی له به‌رده‌می فڕۆکه‌که له پـێشوازیدا بوون.
پاپا له کوباوه به‌ره‌و ئه‌مه‌ریکا هات که له‌وێ چوار ڕۆژی به‌سه‌ربرد. ئه‌م سه‌ردانه‌ی بۆ ئه‌م دوو وڵاته له کاتێـکدا هاڤانا و واشنتن په‌یوه‌ندیـیان له نێواندا گه‌ڕایه‌وه له پاش زیاتر له 50 سـاڵ له گرژی و ئاڵۆزی و دابڕانی په‌یوه‌ندی نێوانیان. به‌شێـکی زۆری باشبوونی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ڕۆڵه باشه‌ی ڤاتیکان و پاپا بینیـیان.
بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه پاپا به فه‌رمی له کۆشـکی سـپی له لایه‌ن سه‌رۆک ئۆباما و کاربه‌ده‌سـتانی دیکه‌ی باڵای ئه‌مه‌ریکا پـێشوازی لێبکرێت. پاشان هه‌تا پـێنجشه‌ممه له واشنتن ده‌مێنێته‌وه و ڕۆژی هه‌ینی سه‌ردانی شاری نیویۆرک ده‌کات.
دواتر هه‌ردوو ڕۆژی شه‌ممه و یه‌کشه‌ممه سه‌ردانی شاری فلادلفیای ویلایه‌تی پێنسلڤانیا ده‌کات که له‌وێ بنه‌ماڵه کاسۆلیه‌کانی جیهان کۆده‌بنه‌وه. پـێشـبینی ده‌کرێت 1.5 ملیۆن که‌س له‌و بۆنه‌یه ئاماده‌بن.
جێی ئاماژه‌ی ڕێوشوێنێـکی توندی ئاسایشی که‌م وێنه بۆ سه‌لامه‌تی پاپا گیراوه‌ته‌به‌ر.