داواکه‌رانی دژی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئایدز وتاره‌که‌ی پاپا بێنێدێکتی شـازده‌یان به‌رز نرخاند سه‌باره‌ت به به‌کارهێنانی کاندۆم بۆ ڕاگرتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئایدز له هه‌ندێ کاتی جیاوازدا.
سه‌رۆکی به‌رنامه‌ی هاوبه‌شـی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان مایکڵ سدبی گوتی هه‌ڵوێسـته‌که‌ی پاپا هه‌نگاوێـکی گرنگ و پـۆزێتیڤه به دان پـیادانان به‌وه‌ی که کاندۆم ڕۆڵی گرنگی هه‌یه له بواری خۆپاراستن له ڤایرۆسی ئایدز.
پاپا بێنێدێکت له په‌رتوکێـکی نوێ‌دا که له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڵاو ده‌بێته‌وه ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده به‌کارهێنانی کاندۆم چاره‌سه‌رێـکی مۆڕاڵ نیـیه و له هه‌ندێ حاڵه‌تی وه‌ک له‌ش فرۆشی ده‌کرێت پاساوبێت بۆ به‌کارهێنانی و که‌مکردنه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیـیه.
زۆر له گرووپه‌کان کۆک بوون له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی سه‌رۆکی کڵێسـای کاثۆلیکی ڕۆمانی به‌وه‌ی سوودبه‌خشه دژ به بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئایدز. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا هه‌ندێ له‌وانه‌ی لایه‌نگری بۆچوونی پاپان پـێیان وایه ده‌بوو زیاتر له‌و باره‌یه‌وه باس بکات به‌وه‌ی گرنگه له نێوان هاوسه‌راندا خۆپاراستن هه‌بێت نه‌ک ته‌نها له نێوان له‌ش فرۆشاندا.
پـێده‌چێت بڵاوکراوه‌که گۆڕانکاریـیه‌کی گه‌وره بێت له هه‌ڵوێسـتی ڤاتیکاندا به‌رامبه‌ر به‌م پـرسه. زۆر جار کاندۆم به‌کاردێت وه‌ک ڕێـگایه‌ک بۆ نه‌هێشـتنی منداڵبوون و کڵێسـای کاثۆلیکی به توندی دژ به‌م کرداره‌یه.