پاپا بێنێدێـکت بۆ دووهه‌م رۆژ به‌رده‌وامه له‌سه‌ردانه مێژوویـیه‌که‌ی بۆ به‌ریتانیا.
هه‌ینی پۆلیس گوتی ، پیاوه‌کان که ته‌مه‌نیان نێوان 26 تا 50 ساڵه ، به‌پێی بڕیاری تێرۆریزم ده‌ستگیرکراوه‌ن. زانیاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م که‌سانه خه‌ڵکی کام وڵاتن بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه.
وا بریاره ئه‌مڕۆ هه‌ینی پاپا وتارێك پێشکه‌ش به پارله‌مانی به‌ریتانیا بکات. هه‌روه‌ها بڕیاره ئه چاوی به مه‌ترانی کانتربێری رۆوان ویلیا‌م و سه‌رۆکی کڵێسا‌ی ئه‌نجلیك به‌که‌وێت وه‌ك ده‌ربڕینی یه‌کگرتوویی نێوان کڵێسا دابه‌شبووه‌کانی ئاینی مه‌سیحییته‌تدا.
بێنێدێـکت سه‌ردانه‌که‌ی پێجشه‌ممه ده‌ستپێکرد به دان پیانان به‌وه‌ی ڕێبه‌رانی کڵێسا‌کان به شێوه‌یه‌کی پـێویست وریا نه‌بوونه و نه‌یانتوانیوه به په‌له هه‌نگاو بنێن بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌شـانه‌ی بۆ ده‌یان ساڵه ده‌سـتدرێژی جنسیان ده‌رحه‌ق به منداڵان له کڵێسـاکانی خۆیاندا ئه‌نجامداوه.