نوێنه‌رایه‌تی گشـتی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتدارانی پـۆڵه‌ندا که‌سێـکیان ده‌سـتگیرکردووه که داوای ده‌سـتگیرکردنی کراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گومان ده‌کرێت سیخوڕی ئیسرائیل بێت و ده‌سـتی له کوشـتنی میلیتانێـکی فه‌ڵه‌سـتینی له دوبه‌ی هه‌بووبێت.
گوته‌بێژی ئۆفیسی نوێنه‌رایه‌تی گشـتی ئه‌ڵمانیا ڕۆژی شه‌ممه گوتی ئوری برۆدسکی له سه‌ره‌تای مانگی شه‌شه‌وه و له‌و ده‌مه‌ی گه‌یشـتۆته پـۆڵه‌ندا ده‌سـتگیرکراوه.
ئوری برۆدسکی تاوانبارکراوه به‌وه‌ی پاسۆرتێـکی ئه‌ڵمانی به شێوه‌یه‌کی نایاسایی هه‌ڵگرتووه.
پـۆلیسی دوبه‌ی پـێشـتر گوتبووی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ی که به‌رپـرسی حه‌ماس مه‌حمود ئهلمهبحوحیان له مانگی یه‌کدا کوشت هه‌ر هه‌موویان پاسـپـۆرتی سـاخته‌یان به‌کارهێناوه.
کاربه‌ده‌سـتانی دوبه‌ی ده‌زگای سیخوڕی ئیسرائیل "مۆساد" به کوشـتنی مه‌بحوح تاوانبار ده‌که‌ن. ئیسرائیلیش ده‌ڵێت هیچ به‌ڵـگه‌یه‌ک نیـیه ئه‌وه بسه‌لمێنێت.