به پێی فایلێکی ده‌نگی دزه کردوو به میدیاکان، فڕوکه‌ی به‌رزیلی که فوتبالیسته‌کانی تیمێکی فوتبالی ئه‌و وڵاته‌ی ده‌برد بۆ کێبه‌رکێیه‌ک له وڵاتی کۆله‌مبیا به هۆی ته‌واو بوونی به‌نزین که‌وتوه‌ته خواره‌وه. له‌و فایله ده‌نگه‌ی بۆرجی چاودێری، ده‌نگی فڕۆکه‌وانه‌که ده‌بیسرێت که چه‌ن جار و په‌یتا په‌یتا داوا ده‌کات به هۆی "له کار که‌وتنی سیسته‌می ئه‌لکترۆنی فڕۆکه‌که" و نه‌بوونی به‌نزین" ڕێگه‌ی پێ بده‌ن بنیشێته‌وه."
له کۆتایی ئه‌م فایله ده‌نگه‌دا، فڕۆکه‌وانه‌که ده‌ڵێت فڕۆکه‌که له به‌رزایی 9 هه‌زار پاییدا (2743 مه‌تری) به‌نزینی لێ بڕاوه. ئه‌ندامانی تیمی فوتبالی چاپکوئنسی به‌رزیل و 20 ڕۆژنامه‌وان و هه‌واڵنێر به‌م فڕۆکه خه‌ریک بوو ده‌چوون بۆ کایه‌ی کۆتایی له کۆله‌مبیا. فڕۆکه‌که نزیک شاری مدلین له کۆله‌مبیا که‌وته خواره‌وه. له کۆی 77 مۆسافێری فڕۆکه‌که ته‌نیا 6 که‌س زیندوو ده‌رچوون و ڕه‌وشی سه‌لامه‌تی دوان له وانه‌ش باش نیه.
ئه‌م فایله ده‌نگه که له چه‌ند میدیای کۆله‌مبیاییدا بڵاو بوه‌ته‌وه ئه‌و ڕاپۆرته پێشوانه پشت ڕاست ده‌کاته‌وه که ده‌یانگۆت ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه فڕۆکه‌که به هۆی ته‌واو بوونی به‌نزین له کار که‌وتبێت و به‌رۆ بووبێته‌وه. هۆکاری ئه‌و ڕاپورتانه‌ش ئه‌وه بوو که فڕۆکه‌که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی درابوو به زه‌ویدا به‌ڵام نه‌ته‌قابوه‌وه.
ئه‌ڵبه‌ت لێکۆڵه‌رانی فه‌رمی که له سه‌ر ئه‌م که‌وتنه خواره‌وه کار ده‌که‌ن ئێشتا ئاماژه‌یان به هیچ هۆکاریک نه‌داوه و وێده‌چێت بڕیاری کۆتایی له‌م پێوه‌ندیه‌دا تا چه‌ند مانگی تر نه‌ده‌ن.
تیمی فوتبالی چایکوئنس ڕۆژی دووشه‌ممه بۆ به‌شداری له فینالی "کوپاسودامریکانا" که گرینگ‌ترین کێبه‌رکێی مێژوویی ئه‌م باشگاه له ئه‌ژمار ده‌هات ده‌چوو بۆ شاری مدڵێنی کۆله‌مبیا. ئه‌م باشگاه ڕایگه‌یاندوه که ڕه‌وشی سه‌لامه‌تی ئه‌و دوو فوتبالیسته‌ی که زیندوو ماون باش نیه.