Accessibility links

ئەندامێـکی کەجەکە: ئامادەین بە ڕێگەی وتووێژ مەسەلەی کورد لە تورکیا چارەسەربکەین


ئەندامێـکی کەجەکە دەڵێت ئەوانیش لەگەڵ چارەسەرکردنی مەسەلەی کوردن بە ڕێگەی دیالۆگ، بەڵام لە پـێشدا دەبێت حکومەتی تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر ناوچە کوردیـیەکان ڕابگرێت.

زاگرۆس هیوا ئەندامی دەستەی پەیوەندیـیەکانی کەجەکە لە وتووێژێـکیدا لەگەڵ نەجیب باڵایی لە دەنگی ئەمەریکا ئەمەی لە وەڵامی بۆ داواکەی جۆن باس باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ تورکیا ڕاگەیاند کە داوای لە پارتی کرێکارانی کوردسـتان کردبوو واز لە توندوتیژی بهێنن و ڕێگەی دیالۆگ بگرنەبەر بۆ گەیشتن بە ئامانجە سیاسیـیەکانیان.

پاشان زاگرۆس هیوا داوای لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی کرد بە تایبەتی ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا تاوەکو بکەونە نێوانیانەوە و فشاربخەنە سەر تورکیا بە مەبەستی ڕاگرتنی هێرشەکانی.

گوتی: " ڕاستە، ئێمەش لەگەڵ ئەوەداین مەسەلەی کوردی بە ڕێگەی سیاسی چارەسەربکرێت، مەفاکانی گەلی کورد لە نێو دەستوردا دابنرێن، بەڵام ئێسـتا ئێمە لە دۆخێـکداین کە خۆمان لە بەرامبەر جینۆساید دەپارێزین. ئەگەر هێزی نێودەوڵەتی وەکو ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا بێنە نێوانەوە و فشار بخەنە سەر تورکیا تاوەکو ئەم جینۆسایدە ڕابگرێت، ئەوا ئەو کاتە تەڤگەری ئازادی هەڵوێستی خۆی ئاشکرا دەکات."

گوتیشی : " ئەگەر هێرشی قڕکردن و وێرانکردن، ئەوانەی ئەردۆغان دەیکاتە سەر شارەکانمان ڕاوەستن و کۆمەڵی نێودەوڵەتی بکەونە نێوانمانەوە، ئەوا تەڤگەری ئازادی کە پـێشتریش ڕایگەیاندبوو ئامادەن بە وتووێژ کێشەکە چارەسەربکەن."

دەقی وتووێژەکە لەم فایلە دەنگیـیەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:54 0:00

XS
SM
MD
LG