Accessibility links

ئەمەریکا و ئەوروپا نیگەرانی خۆیان لە بەرامبەر قەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر پەکەکە دەردەبڕن


ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆ سێشەممە نیگەرانی خۆیان نیشـان دا لە ئاست قەبارەی ئەو هێرشە ئاسمانیـیانەی تورکیا دەیانکاتە سەر پارتی کرێکارانی کوردسـتان و دەڵێن مەترسیـیان هەیە کاری تۆڵە سەندنەوەیان لێبکەوێتەوە بە شێوەیەک کە خەڵکی سیڤیل ببنە قوربانی.

مارک تونەر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتی " دەمانەوێت پارتی کرێکارانی کوردسـتان واز لە توندوتیژی بهێنێت و دەسـتبکاتەوە بە وتووێژ لەگەڵ حکومەتی تورکیا، هەروەها داوای کرد حکومەتی تورکیاش لای خۆیەوە بە شێوەیەکی هاوسەنگیـیانە وەڵامی هێرشەکان بداتەوە."

یەکێتی ئەوروپاش داوای لە تورکیا کرد"دان بە خۆیدا بگرێت و وابەستبێت بە کاردانەوەی گونجاو لە بەرامبەر هێرشەکانی پەکەکە."

یۆهانس هان بەرپـرس لە یەکێتی ئەوروپا لە بەیانـنامەیەکدا نیگەرانی قوڵی خۆی دەربڕی لە ئاسـت زیادبوونی توندوتیژیـیەکان.

هەروەها ناوبراو لە میانەی کۆبوونەوەشی لەگەڵ فولکان بوزگیر وەزیر لە حکومەتی تورکیا بۆ کاروباری ئەوروپا گوتی یەکێتی ئەوروپا دان بەوەدا دەنێت تورکیا مافی خۆیەتی ڕێگەبگرێت لە هەر شێوازێـکی تێرۆر، بەڵام لە هەمان کاتدا نابێت کاردانەوەکانی مەترسی دروستبکەن بۆ سەر دیالۆگی سیاسی دیموکراتیـیانە لە وڵاتەکەدا.

XS
SM
MD
LG