Accessibility links

سوپای فلپین 3 بارمتەی مالیزی لە دەستی کۆمەڵی ئەبو سەیاف ڕزگاردەکات


سوپای فلپین ڕایگەیاند هێزەکانی توانیویانە 3 مالیزی ڕزگاربکەن کە کۆمەڵی ئەبو سەیاف توندڕەوی ئیسلامی لە باشوری وڵاتەکە ڕفاندبوونی.

ئەمڕۆ دووشەممە سوپا لە بەیاننامەیەکدا وتی ئەم 3 مالیزیە ڕۆژی یەکشەممە لە دورگەی سولو لە باشوری فلپین ڕزگارکران دوای ئەوەی بۆ ماوەی هەشت مانگ بوو لە لایەن کۆمەڵی ئەبو سەیافەوە لەسەر گەشتیەک ڕفێندرابوون.

پێشتر هەفتەی ڕابردوو لە هەڵمەتێکی تر 2 مالیزی تریش لە دەستی ئەم کۆمەڵە توندڕەوە ڕزگارکران، بەم هەڵمەتەی دوێنێ هیچ مالیزیەک بە بارمتە لای ئەم کۆمەڵە نامێنێت. بەڵام هێشتا بارمتەی تریان لا ماوە کە فلپینین و هاوڵاتی هۆڵەندا و ئەندۆنیسیا و ژاپۆنن.

کۆمەڵی ئەبو سەیاف ناوبانگی دەرکردووە بەوەی یەکێکە لە دڕندەترین کۆمەڵە توندڕەوەکان لە جیهاندا و چەندین جار بارمتەی سەربڕیوە. هەر لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوو ئەڵمانیەک و دوو کەنەدی سەربڕی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG