Accessibility links

به‌رێوه‌به‌رى ئاسايشى هه‌ولێر: هێمن بنه‌سلاوه‌يى نه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ و نه‌ ئاسایش سه‌ر و برۆى ئه‌و كه‌سه‌ تاشراوه‌


Hemin binesilaweyi

Hemin binesilaweyi

سه‌باره‌ت به‌ هێمن بنه‌سلاوه‌يى ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ وه‌ك خوى به‌ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكاى راگه‌ياند دواى ئه‌وه‌ى كه‌ هێزێكى ئاسايش هێرشيان كرده‌ سه‌رى و سه‌ر و برويان تاشي و پاشان ره‌وانه‌ى ئه‌و ديوى پردێيان كرد و پاشان چووه‌ته‌ شارى‌ سلێمانى ده‌ڵێ ماڵ و منداليشيان ده‌ركردووه‌ و ره‌وانه‌ كراون و ئێستا له‌ شارى سلێمانى ده‌ژين، هێمن بنه‌سلاوه‌يى په‌نجه‌ى تومه‌ت بۆ ئاسايشى هه‌ولێر درێژ ده‌كات و ده‌ڵێت ئاسايش وايان لێ كردووم.

له‌مباره‌يه‌وه‌ تارق گه‌ردى به‌رێوه‌به‌رى ئاسايشى هه‌ولێر به‌ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكاى راگه‌ياند نه‌ سه‌ر و برۆى ئه‌و كه‌سه‌ تاشراوه‌ و نه‌ ماڵ و منداليشى ره‌وانه‌ كراوه‌ به‌ڵكو ئه‌مه‌ فليمێكه‌ و درۆستكراوه‌ و هه‌ر خوشى ماڵه‌كه‌ى بردووه‌.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى ئێستا له‌ سلێمانى ده‌ژيت به‌ ناوى هێمن بنه‌سلاوه‌يى كه‌ پێشمه‌رگه‌يه‌ ئايا هيچ هه‌ماهه‌نگيتان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ كردووه‌كه‌ ئه‌مه‌ پێشمه‌رگه‌يه‌ ده‌بێت لێكولينه‌وه‌ى ورد له‌مباره‌يه‌وه‌ بكرێت كه‌ ئه‌گه‌ر خوى ئه‌م سيناريۆيه‌ى درۆستكردبێت.

به‌رێوه‌به‌رى ئاسايشى هه‌ولێر بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دده‌ڵێت "نه‌خێر ئه‌مه‌ پێشمه‌رگه‌ نيه‌ و نه‌مزانيوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ پێشمه‌رگه‌ بێت".

وا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌پێشمه‌رگه‌يه‌‌‌ و ئايا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ هيچ هه‌ڵويستێكه‌ نه‌بووه‌ له‌مباره‌يه‌وه‌ به‌ پێى زانيارى ئێوه‌ چونكه‌ په‌نجه‌ى تومه‌ت بۆ ئاسايش درێژ ده‌كات.

تارق گه‌ردى هه‌روه‌ها له‌مباره‌يه‌وه‌ زياتر ده‌ڵێت "نه‌مزانيوه‌ پێشمه‌رگه‌ بێت به‌س ئه‌وه‌ رۆژانه‌ قسه‌ ده‌كات نه‌ ئاسايش نه‌ كه‌س گرتوويه‌تى نه‌ كه‌س ده‌رى كردووه‌ ئه‌و رۆژه‌ ئاسايش گووتويه‌تى ئه‌و كه‌سه‌ ده‌يه‌وێ ماڵى خوى ببات ئێمه‌ گوتمان لێگه‌ڕێن ئازاده‌ ماڵى بۆ كوێ ده‌بات".

XS
SM
MD
LG