Accessibility links

هاوپەیمانان لە میحوەری ناوەران زیانێكی زوری مادی و گیانیان بە داعش گەیاند


رۆژی هەینی فڕۆكە شەڕكەرەكانی هاوپەیمانان بە رابەرایەتی ئەمەریكا سێ جار هێرشیان كردە سەر داعش لە میحوەری ناوەران و تێیدا زەرەر و زیانێكی زوری مادی و بە تایبەتی گیانیان بە داعشی گەیاندووە كە چەندین چەكداریان لێ كوشتووە .

سەربەست تروانشی بەرپرسی میحوەری ناوەرانی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ دەنگی ئەمەریكا رایگەیاند ئەمرۆ فرۆكەكانی هاوپەیمانان لە میحوەری ناوەران هێرشیان كردووتە سەر موڵگەیەكی تیرۆریستان لە گۆندی خورسیباد و لە ئەنجامدا موڵگەیەكی داعش خاپوركرا و ئۆتۆمبێلی هەمەر سوتێنرا و شەش تیرۆریستیش كوژران ، بۆ جاری دووەم هاوپەیمانان هێرشی كردە سەر گرووپێكی تیرۆریستی كە لە حەوت كەس پێكهاتبوون پێنج لەوان كوژران ، هەروەها بۆ جاری سێ یەم لە هێرشەكەی رۆژی هەینی هاوپەیماناندا بۆ سەر داعش تویوتایەكی داعش و عەمبارێكی تری چەك و تەقەمەنیان كراوەتە ئارمانج و لەناوبراون.

وەك بەرپرسانی میحوەری ناوەران باسیان كرد هەندێك جار لە میحوەرەكەیان هاوپەیمانان تا 10 جار بۆردومانی موڵگەكانی داعش دەكەن و ئەو بۆردومانكردنەش لە لایەن هەواڵگیری پێشمەرگەوە زانیاریان پێ دەدرێت .

XS
SM
MD
LG