Accessibility links

موستەفا چاوڕەش: کۆمەڵی نێودەوڵەتی دەتوانێت کۆتایی‌هێنان بە داعش خێراتر بکات

  • یه‌حیا به‌رزنجی

موسته‌فا چاوڕه‌ش به‌رپرسی رێکخستنه‌کانی یه‌کێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ باس له‌وه‌ ده‌کات ئێستا پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌موو سنوره‌کان سه‌نگه‌ره‌کانیان قایم کردووه‌ و له‌ قۆناغی به‌رگریدان و ده‌ڵێت "داعش تا له‌ موسڵ و حه‌ویچه‌ هه‌بن مه‌ترسییان هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌و هێزه‌ به‌ توانایه‌ی رابردووی نیـیە."

ئه‌و به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌ی پێشمه‌رگه‌ لای وایه‌ کۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی ده‌توانێت باشتر داعش له‌ناوبه‌رن و کۆتایی پێ هێنانیان خێراتر بکه‌ن، "ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت خێراتر ڕه‌گ‌وڕیشه‌ی داعش هه‌ڵبکه‌نن، پێویسته‌ له‌سه‌ر زه‌وی له‌ ره‌ققه ‌و موسڵ و ئه‌نبار روبه‌روویان ببنه‌وه‌."

سه‌باره‌ت به‌ رزگارکردنی موسڵ لای وایه‌ زیاتر له‌ ده‌ستی عێراقدایه‌ و ده‌شلێت "حکومه‌تی عێراقی تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ تکریت و ئه‌نبار کۆنتڕۆڵ بکات، بڕواناکه‌م به‌م زوانه‌ ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ده‌ست پێ بکات."

XS
SM
MD
LG