Accessibility links

فه‌ریق جه‌مال موحه‌مه‌د: هێزی پێشمه‌رگه‌ هه‌موو ناوچه‌ کوردییه‌کانی کۆنترۆڵ کردووه‌

  • یه‌حیا به‌رزنجی

سه‌رۆکی ئه‌رکانی هێزی پێسمه‌رگه‌ فه‌ریق جه‌مال موحه‌مه‌د ، سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ داعش و پێداویستییه‌کانی پێشمه‌رگه‌ ده‌ڵێت "ئه‌و چه‌ک و که‌ره‌ستانه‌ی له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه‌ بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتووه‌ بۆ پاراستنی سنوورێکی 1000 کیلۆمه‌تری هێشتا که‌مه‌، به‌ڵام که‌موکوڕی هێزه‌کانمان که‌متربوونه‌ته‌وه‌."

سه‌باره‌ت به‌ دوا په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕه‌کان له‌گه‌ڵ داعش و ئه‌و ناوچانه‌ش که‌ له ‌ژێر کۆنتڕۆڵی پێشمه‌رگه‌دان‌، ئه‌م به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌ باس له‌وه‌ ده‌کات ئێستا ناوچه‌ کوردستانییه‌کان زۆربه‌ی له ‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌دان‌. ده‌شڵێت "هه‌ندێک شوێن له‌ شاخی حه‌مرین ماوه‌، هه‌روه‌ها خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵاتی موسڵ، له‌گه‌ڵ رزگارکردنه‌وه‌ی موسڵ ئه‌وانه‌ش ئازاد ده‌کرێنه‌وه.‌"

سه‌باره‌ت به‌و ره‌وشه‌ ئابورییه‌ش که‌ روبه‌رووی هه‌رێم بووه‌ته‌وه‌ و کاریگه‌ری له‌سه‌ر بژێوی پێشمه‌رگه‌ ده‌ڵێت "پێشمه‌رگه‌ش خاوه‌نی ماڵ و منداڵه‌و چاوه‌ڕوانی موچه‌که‌ی ده‌کات، به‌ڵام په‌یمانیان داوه‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌کاندا بمێننه‌وه.‌"

XS
SM
MD
LG