Accessibility links

جەنەڕاڵ رەسوڵ عومەر : راپۆرتەکەی ئەمنستی ناحەقییە بەرامبەر بە پێشمەرگە


سەرباری ئەوەی کە هەرێمی کوردستان بۆتە مەنزڵگەی دووەمی زیاد لە دوو ملیۆن ئاوارە لە هەرێمی کوردستاندان و حکومەت و خەڵکی کوردستان تێکڕا کۆمەکبەخش و هاوکاری خەڵکانی ئەو لادێ و ناوچانەن کە لەتاو ستەم و کۆمەڵکوژی داعش هەڵهاتوون و روویان کردۆتە هەرێمی کوردستان و بە ڕای شارەزایان و رێکخراوە مرۆڤدۆستەکان لایەنە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە هەموو کارئاسانییەکیان بۆ ئاوارەکان کردووە بگەڕێنەوە مەنزڵگەو شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان.

بەڵام بڵاوبونەوەی راپۆرتێکی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ لەبارەی ئەوەی کە هێزی پێشمەرگە کۆمەڵێک گوندی عەرەبنشینیان وێرانکردووە و نایەڵن خەڵکەکەی بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان رەخنەو ناڕيزایی دروستکردوە. لەو بارەیەوە ئاسۆ جەبار لە رادیۆی دەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری باشوری کەرکوک بەڕێز لیوا رەسوڵ عومەر سازداوە.

سەبارەت بەو راپۆرتە ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە دەڵێت " ئەم راپۆرتە دوورە لەڕاستییەوە، ئەو دێیانەی کە لەسنوری کەرکوکدا رزگارکراون؛ هەندێک لەو دێیانە هەر خۆیان هێڵی بەریەککەوتنی شەڕن، هەروەها سەرجەم ئەو دێیانەی کە هێڵی بەریەکەوتنن لەسەرتاسەری کوردستاندا داعش نە مرۆڤی تیادا هێشتووە، نە خانووی تیاداهێشتووە، نەهیچ شتێکی بەپێوە هێشتووە، هەمووی تەفروتونا کردووە، لەبەرئەوەی نەبێتە پەناگە بۆ ئێمەو لەپاڵ ئەو ئەو دێیانەوە پەلاماریان نەدەیین."

هەروەها دەڵێت "ئەو دێیانەشی کە رزگارکراون...هیچ دێیەک دەستکاریی نەکراوە، خەڵکەکەی وەک خۆی تیادا ماوە، بۆیە ئەو راپۆرتە ناحەقییە بە پێشمەرگە."

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکە

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:53 0:00

XS
SM
MD
LG