Accessibility links

بەرپـرسێـکی پـێشمەرگە: داعش خومپارەی کیمیاوی له‌ دژی پێشمه‌رگه‌ به‌کاردەهێنێت

  • یه‌حیا به‌رزنجی

وێنەی ئەرشیف

وێنەی ئەرشیف

به‌هۆی که‌وتنه‌وه‌ی چه‌ند گولـلە خومپارەیەکی بارکراو به‌ مادده‌ی کلۆر له‌ سه‌نگه‌ره‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌نگال چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ک برینداربوون، به‌ڵام زیانی گیانی نه‌بووه‌.

سه‌رۆکی ئه‌رکانی هێزی پێشمه‌رگه‌ فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د عومه‌ر لە وتووێژێـکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، ئه‌وه‌ روون ده‌کاته‌وه‌ که‌ ڕێکاری پـێویست بۆ چاره‌سه‌ری پێشمه‌رگه‌کان گیراوه‌ته‌ به‌ر، ده‌شڵێت "پێشمه‌رگه‌کان تووشی سووربوونەوەی پـێست و ڕشانه‌وه‌ بوون، ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات که‌ داعش ماده‌ی کلۆری له‌و گولـله‌ خومپارەکان‌ باکارهێناوه‌."

ئه‌م به‌رپرسه‌ پـێشمەرگە‌ سه‌باره‌ت به‌کارهێنانی چه‌ک له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌ڵێت "داعش هه‌ر چه‌کێکیان به‌رده‌ست بکه‌وێت به‌کاری دێنن، ئه‌وه‌ یه‌که‌مجار نییه‌ چه‌کی کیمیاوی به‌کار بهێنن، ئه‌وانه‌ رێکخراوێکی تیرۆریستین، له‌ ڕابردووش له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ له‌و جۆره‌ بۆمبانه‌یان به‌کارهێناوه‌ که‌ گازی خه‌رده‌ل و مادده‌ی کلۆریان تێدا بووه‌، ئه‌مریکییه‌کانیش له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاگادارن."

XS
SM
MD
LG