Accessibility links

وردەكارى شەڕەكەى ئەمڕۆى باشورى كەركوک و ڕزگارکردنی 12 گوند لە داعش


فەرماندەى میحوەرى داقوقى هێزى پێشمەرگە، دەڵێت هێزى پێشمەرگە سەرجەم ئەو گوندانەى خۆراواى داقوق ى لەبن دەستى داعش دەرهێناوە كە پێشتر پلانیان بۆ دارشتبوو ، كە ژمارەیان 12 گوندەو لەئێستادا ئەو گوندانە لەژێر كۆنترۆڵى پێشمەرگەدان.

لیوا محەمەد قادر ، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"هێزى پێشمەرگە لە شەڕى كۆنترۆڵكردنى ئەو 12 گوندەدا، 5 شەهید و 13 بریندارى داوە."

ئەو گوندانەى هێزى پێشمەرگە كۆنترۆڵى كردن ، لە چەند رۆژى رابردوودا فڕۆكەكانى هاوپەیمانان بەچڕى بۆردومانیان كردوون، ئەمەش وایكرد داعش لەو ناوچانە تواناى ڕووبەڕووبوونەوەى پێشمەرگەى نەبێت .

زۆربەى ئەو پێشمەرگانەى لە شەڕەكەى ئەمڕۆ چوارشەممە گیانیان لەدەستدا و برینداربوون بۆمبى چێنراویان پێدا تەقیەوە، تەنها چەند پێشمەرگەیەكیان نەبێت كە بەهۆى فیشەكەوە برینداربوون.

وەستا ڕەسوڵ فەرماندەى میحوەرى باشورى كەركوكى هێزى پێشمەرگە، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"فڕۆكەكانى هاوپەیمانان ڕۆڵى گەورەیان لە دەرهێنانى گوندەكانى باشورى كەركوک لە بن دەستى داعش هەبوو."

كۆنترۆڵكردنى گوندەكانى خۆراواى داقوق لەلایەن پێشمەرگەوە ، وادەكات بارودۆخى ئەمنى قەزاى داقوق و ناوچەكانى باشورى كەركوک بەرەو جێگیربوون بڕوات ، بە تایبەت كە پێشتر داعش لەو گوندانەوە قەزاى داقوقى بۆمب باران دەكرد. دڵشاد ئەنوەر ڕاپـۆرتێـکی دەنگی و ڕاپـۆرتێـکی ڤیدیۆیی لەم بارەیەوە ناردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:15 0:00
Direct link
هەڵمەتی پـێشمەرگە بۆ ڕزگارکردنی گوندەکانی خۆرئاوای داقوق لە داعش
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:42 0:00

XS
SM
MD
LG