Accessibility links

پـێشمەرگە ڕووبەرێـکی 48 کیلۆمەتری لە داعش ڕزگاردەکات


فەرماندەى رۆژئاواى كەركوكى هێزى پێشمەرگە، دەڵێت لە هێرشەكەى رۆژى چوارشەمەدا بۆ سەر چەكدارەكانى داعش لە رۆژئاوا و باشورى كەركوك ، هێزى پێشمەرگە رووبەرى 48 كیلۆمەتر زەوى لە داعش پاككردووەتەوە.

كەمال كەركوكى بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"هێزى پێشمەرگە بەرزاییەكانى غەرەى لەبن داعش دەرهێناوە ، كەپێشتر داعش لەوێوە ناوچەكانى دەوروبەرى كەركوكى بۆردومانكردووە."

بەپێى زانیارەیەكانى دەنگى ئەمەریكا ، لەهێرشەكانى رۆژى چوارشەمەدا 12 پێشمەرگە گیانیان لەدەستداوە و 15 ى تریش برینداربوون.

كەمال كەركوكى وتى"تەنها یەك پێشمەرگە بە فیشەك شەهید بووە، ئەوانیتر هەموویان بەهۆى بۆمبى چێنراوەوە شەهید بوون."

فەرماندەى میحوەرى رۆژئاواى كەركوكى پێشمەرگە، باسیلەوەكرد ئەمرۆ پێنج شەمە 300 خێزانى عەرەب خۆیان رادەستى پێشمەرگە كردووە، كەژمارەیەك داعشیان تێدا بووە و ریشیان تاشیووە ، بەڵام پێشمەرگە دەستگیرى كردوون.

كەمال روونیكردەوە ئەو ناوچانەى داعشیان تێدا بەهێز بووە دەیانروخێنین ، بۆ ئەوەى جارێكى تر داعش دزە نەكاتە نێویانەوە.

بەهۆى كۆنترۆڵكردنى زۆربەى گوندەكانى رۆژئاواو و باشورى كەركوك لەلایەن پێشمەرگەوە ، لەئێستادا مەترسى لەسەر كەركوك و قەزاو ناحیەكانى دەوروبەرى دوور كەوتووەتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:33 0:00

XS
SM
MD
LG