Accessibility links

دارا عه‌بدوڵڵا: ئه‌منیستی ناهه‌قی به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ کردووه‌

  • یه‌حیا به‌رزنجی

دارا عەبدوڵڵا

دارا عەبدوڵڵا

پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرته‌که‌ی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشیوناڵ سه‌باره‌ت به‌و پێشێلکاریانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ که‌ له‌ ناوچه‌ رزگارکراوه‌کانی ژێر ده‌ستی داعش ده‌رهه‌ق به‌ گونده‌ عه‌ره‌بییه‌کان کردویانه‌ له‌ روخان و خاپوورکردنی به‌ ئه‌نقه‌ست. دوو رۆژنامه‌نووس وتوێژیان له‌گه‌ڵدا کراوه‌ که‌ له‌ سه‌روه‌ختی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی سنوره‌کانی شه‌نگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا و مه‌خمور و جه‌له‌ولا و سنوری گه‌رمیان، خۆیان و چاوی کامێراکانیان له‌وێ بوون.

هه‌ردوو رۆژنامه‌نووسه‌که‌ دارا عه‌بدوڵڵا و هه‌ڵۆ موحه‌مه‌د، جه‌خت له‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ باس کراون پێشتر داعشی تیابووه‌ و زۆرێکی بۆمبڕێژکراوبوون، بۆ سه‌لامه‌تی و قوربانی که‌متر له‌ لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ ته‌قێنراونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها بۆمببارانی فرۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان زۆرترین وێرانکاری به‌دوای خۆیدا هێناوه‌، که‌ له‌ راپۆرته‌که‌ هه‌ر باس نه‌کراوه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ دارا ده‌ڵێت "له‌ناوچه‌کانی شه‌ڕنوقڵ و شیرینی نابه‌شرێته‌وه‌، شه‌ڕ هه‌ر وێرانکارییه‌، شوینه‌کانی کوردیش روخاوه‌". له‌ به‌رامبه‌ردا هه‌ڵۆش ده‌ڵێت "داعش ناوچه‌ سیڤیڵییه‌کانی له‌ سنوری تبج و جه‌لەو‌لا وه‌ک قه‌ڵخانی مرۆیی به‌کارده‌هێنا‌، من چومه‌ته‌ هه‌رجێگایه‌‌ک که‌ رزگار کرابێت، له‌ ئه‌و په‌ڕی وێرانکاریدا بووه‌."

XS
SM
MD
LG